کوردستانی
24 پرۆژە لە شاری هەولێر جێبەجێدەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت له‌سه‌ر داهاتی 15%ی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێرن 24 پرۆژه له شاری هه‌ولێر دروستده‌كرێن.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت له‌سه‌ر داهاتی 15%ی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێرن 24 پرۆژه له شاری هه‌ولێر دروستده‌كرێن.
لە راگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند "له‌سه‌ر داهاتی 15% سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر 24 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنوری هه‌ر شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێن و ئه‌مه‌ش ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌و شاره به‌رزده‌كاته‌وه و شاره‌كه له سێكته‌ری خزمه‌تگوزاریدا قۆناغێكی دیكه ده‌چێته پێشه‌وه".
ئاماژە بەوەشکراوە "نزیكه‌ی 20 گه‌ڕه‌ك و چه‌ند شوێنێكی گشتی له‌و پرۆژانه سودمه‌ند ده‌بن كه پێكهاته‌ی پرۆژه‌كانیش دروستكردنی شه‌قامی نوێ، ڕێكخستنی شوێنه‌كانی سوڕانه‌وه و جوانكردنی شه‌قام، شۆسته، نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه، هه‌روه‌ها قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی كۆڵانه‌كان، له خۆده‌گرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ی له‌و پرۆژانه سودمه‌ند ده‌بن، بریتین له گه‌ڕه‌كه‌كانی (به‌ختیاری، سێبه‌ردان، موفتی، ئیسكان، پێنجی حه‌سارۆك، فه‌رمانبه‌ران، هاوكاری، كارێزان، سه‌ركه‌وتن، 121ی گوڵان، ڕۆشنبیری، ڕاستی، رزگاری دو، كوردستان، نه‌ورۆز، شادی)، هه‌روه‌ها به‌شێك له شۆسته‌ی قوتابخانه‌ی له‌یلا زانا له گه‌ڕه‌كی كوێستان، شه‌قامی 60 مه‌تری نزیك مزگه‌وتی سپی، دروستكردنی شه‌قام له گه‌ڕه‌كی برایه‌تی، دروستكردنی شه‌قام و ته‌واوكردنی شه‌قامێكی 30 مه‌تری له گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ كه‌رتی 250 و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی شاری هه‌ولێر".
س.س
س.س
بیروڕا



