کوردستانی
فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی مەخموریان بۆردوومانکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا کەمپی مەخموریان لە پارێزگای هەولێر بۆردوومانکرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە تەنها زیانی مادی هەبووە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 3ی ئەیلولی 2021 فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا کەمپی شەهید رۆستەم جودییان لە قەزای مەخموری سەر بە پارێزگای هەولێر بۆردوومانکرد.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی مادی بەر چەند ماڵێکی نیشتەجێی کەمپەکە کەوتووە.
س.س

بیروڕا