کوردستانی
ئامانج عەزیز: له کۆتایی ئاماده‌کارییه‌کانین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ببه‌ین به‌ڕێوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت له کۆتایی ئاماده‌کارییه‌کانین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ببه‌ین به‌ڕێوه که بڕیاره له 10-10 ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد له سنووری پارێزگای سلێمانی رێژه‌ی 83%ی کارته‌کانمان دابه‌شکردووه به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران.
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "له کۆتایی ئاماده‌کارییه‌کانین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ببه‌ین به‌ڕێوه که بڕیاره له 10-10 ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئێمه له ئاماده‌کاری ته‌واوداین بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "له سنووری پارێزگای سلێمانی رێژه‌ی 83%ی کارته‌کانمان دابه‌شکردووه به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران، بەگشتیش لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌کی مامناوه‌ند وه‌ربگرین رێژه‌ی 75% بۆ 80% کارته‌کان دابه‌شکراونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی باشه بۆ ئه‌وه‌ی که رێژه‌یه‌کی باش له ده‌نگده‌ران سه‌ردانی بنکه‌کانی ده‌نگدان بکه‌ن له رۆژی ده‌نگداندا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو " له‌ڕاستیدا ئێمه وەک کۆمسیۆن پلانی خۆمانمان هه‌یه بۆ وشیارکردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران، وه پلانه‌کانمان له رابردوودا ده‌ستیپێکردووه، تائێستاش هه‌ر به‌رده‌وامین، ده‌نگده‌ران هۆشیارده‌که‌ینه‌وه که ئه‌و مافه‌ی هه‌یه که مافی ده‌نگدانه به‌رجه‌سته‌ی بکه‌ن هه‌تا ئه‌و پاڵێوراوه‌ی ویست و خواستی ئه‌وان دێنێته دی ده‌نگی پێبده‌ن".
س.س

بیروڕا