کوردستانی

ژنێکی دووگیان بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێکی دووگیان بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی تەزووی کارەباوە لە ناحیەی شۆڕش ژنێکی تەمەن 27 ساڵ گیانی لەدەستدا، تەندروستیی چەمچەماڵ ئاشکرایکردووە کە ئەو ژنە دووگیان بووە.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ پێیڕاگەیاندین ،کاتژمێر 12:05 خولەکی ئەمڕۆ هەینی 3ی ئەیلولی 2021 تەرمێکیان گەیاندە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە ژنێکی تەمەن 27 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی شۆڕشە و دووگیان بوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەوتەی کەسوکارەکەی بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە دوای ڕێکارەکان تەرمەکەی رەوەنەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan