کوردستانی
دوو گەنج لەکاتی مەلەکردندا خنکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی كۆیه ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە دوو گەنجی دانیشتووی هەولێر لە بەنداوی سماقوڵی خنکاون، داواش لە هاوڵاتییان دەکرێت دووربکەونەوە لە مەلەکردن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی كۆیه ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە دوو گەنجی دانیشتووی هەولێر لە بەنداوی سماقوڵی خنکاون، داواش لە هاوڵاتییان دەکرێت دووربکەونەوە لە مەلەکردن.
لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی كۆیه رایگەیاند "به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی 3ی ئەیلولی 2021 دوو هاوڵاتی به ناوه‌كانی هیوا عومه‌ر سلێمان (30 ساڵ) و یوسف شوكر مامه (20 ساڵ) له به‌نداوی سماقوڵی خنكان".
ئاماژە بەوەشکراوە "هه‌ردوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی مه‌له‌وانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان توانیان له ماوه‌ی نیو کاتژمێردا ته‌رمه‌كانیان بدۆزنه‌وه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی كۆیه وێرای ده‌ربرینی هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری ئه‌و دوو گه‌نجه، داوا له هاوڵاتییانیش ده‌كه‌ین بۆ سه‌لامه‌تی گیانیان دوور كه‌ونه‌وه له مه‌له‌كردن و پابه‌ندی تابلۆی رێنمایه‌كان بن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسووده‌ی كه‌سوكاره‌كه‌یان تێك نه‌چێت و گه‌شتێكی سه‌لامه‌ت ئه‌نجام بده‌ن".
س.س
س.س
بیروڕا



