کوردستانی

دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن لە دوکان و ماڵان، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر وەکوو هەمیشە پێشەنگن لە پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، لەو چوارچێوەیەشدا دوای بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون دوو تۆمەتباریان بە تاوانی دزیکردن دەستگیرکرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا و بە وتەی خۆیان، لە دوکان و ماڵان بوتڵی غاز و موبەریدە و ئاشیایی تریان دزیووە، بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 446 لە یاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیرکران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan