کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت لە کوردستان باڵانسی هێز راست بکەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت لە کوردستان باڵانسی هێز راست بکەینەوە
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت وەک یەکێتیی باوەڕمان بە یەکڕیزییە، ئاماژەی بەوەشکرد لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بۆ یەک هەڵبژاردن لە یەکتر نزیکنەبووینەتەوە لە داهاتووشدا لایەنەکانی دیکەش بەشداری پێدەکەین.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانەی دیدارێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "وەک یەکێتیی باوەڕمان بە یەکڕیزییە و لەدوای 8ی تەمووزیشەوە دەرفەت زیاترە بۆ ئەوەی کورد یەکڕیزبێت، هەروەها لە بەغدا دەبێت کورد یەک دەنگ و یەکهەڵوێست بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوای 8ی تەمووزەوە رق و کینەی شەخسی نەماوە، هەروەها لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بۆ یەک هەڵبژاردن لە یەکتر نزیکنەبووینەتەوە لە داهاتووشدا لایەنەکانی دیکەش بەشداری پێدەکەین".

باسی لەوەشکرد "دەمانەوێت لە کوردستان باڵانسی هێز راست بکەینەوە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش زۆر گرنگە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan