کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: سیخوڕم لە ماڵەکەی خۆمدا دۆزیوەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت 8ی تەمووز هەڵوەشاندنەوەی کودەتا بوو، ئاماژەی بەوەشکرد سیخوڕم لە ماڵەکەیدا دۆزیوەتەوە.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانەی دیدارێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەڵگەی تەواوم هەیە کە ژەهر خوارد کراوم و سیخوڕم لە ماڵەکەی خۆمدا دۆزیوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "8ی تەمووز هەڵوەشاندنەوەی کودەتا بوو، هەروەها لە دوای ئەو کاتەوە حزب دوورکەوتەوە لە بازرگانی و وەرگرتنی سەرانە، گۆڕانکاری گەورە لە سلێمانی بەڕێوەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "50% کادرانی یەکێتی نەیان دەتوانی بە ئازادی تەلەفۆن بکەن، هەروەها نابێت ئەو خراپەکاریانە بەردەوامیان هەبێت، لەئێستادا سەرانە و کوشتن کۆتایی هاتووە و نەماوە".
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی "گەڕانەوە نییە بۆ دوای 8ی تەمووز، لە دوای ئەوکاتەوە یەکێتی گەڕایەوە سەر رێبازەکەی مام جەلال".

https://www.facebook.com/GaliKurdistanTV/videos/2964368280472436
س.س
بیروڕا