کوردستانی
سەبارەت بە مووچە ئەم کەسانە ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ئاگادار دەکاتەوە کە لیستی مانگی سێی ئەمساڵی وانەبێژانیان رادەست بکەن، دەشڵێت، سبەی یەکشەممە دوا وادەیە و بە پێچەوانەوە بەڕێوەبەرەکان بەرپرسیار دەبن.
ئەمڕۆ شەممە لە ئاگاداری نامەیەکدا کە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار بڵاویکردووەتەوە هاتووە "ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنوری پەروەردەکەمان دەکەین ئەوانەی تاکو ئێستا لیستی مانگی سێی 2021 وانەبێژانیان نەهێناوە یاخود کەم و کورتی هەبووە لە لیستەکانیان سبەینێ رۆژی یەکشەممە پێنجی ئەیلولی2021 کۆتا رۆژە".
لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی کەلاردا ئەوەش خراوەتەڕوو ئەگەر لیستەکە هەتا سبەی یەکشەمە نەگاتەدەستیان "بەڕێوەبەرەکان بەرپرسیارن".
ر. ر

بیروڕا