کوردستانی

دامەزراندن بۆ ئەم کەسانە کرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دامەزراندن بۆ ئەم کەسانە کرایەوە
مەودا میدیا-

بە بڕیارێکی وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵانى 2016-2017 دادەمەزرێن.
  
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە و واژۆى ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لەسەرە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە "بڕیاردراوە بە دامەزراندنى سێ یەکەمەکان لەسەر ئاستى بەشەکانى لە دەرچوانى ساڵى خوێندنى 2016-2017، لە کۆلێژ و پەیمانگاکانى سەربە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان".
 
هاوکات هەر لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "وەزارەت پێویستى بە راژە و دامەزراندنى هەمیشەی ئەو دەرچووانە هەیە بەمەبەستى جێبەجێکردن و راپەڕاندنى کارەکانیان".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan