کوردستانی
خۆراکێکی دیکە بۆ بەشە خۆراکی مانگانە زیاد کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی دووەم سەبەتی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا و بۆ ئەم مانگە خۆراکی دیکە زیادکراوە بۆ سەبەتەکە.
وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی دووەم سەبەتی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا و بۆ ئەم مانگە خۆراکی دیکە زیادکراوە بۆ سەبەتەکە.
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بازرگانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بڕێكی زۆر لە مادەكانی بەشەخۆراك گەیشتووەتە كۆگاكان و ئامادەكاری دەكرێت بۆ دابەشكردنی وەك دووەم سەبەتەی بەشەخۆراكی مانگانە، هاوشێوەی مانگی پێشوو.
هاوکات محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای خۆراكی عیراق ئاماژەی بەوەکرد، کارمەندانی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە ئەرکدان بۆ وەرگرتن و كۆگاكردنی بەشەخۆراكی گەیشتوو لە بەندەرەكانەوە و وەرگرتنی نمونە بۆ پشكنین و دوای دەرچونی ئەنجامی پشکنینەکانیش راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم بریکارەکان ئاگادار کراونەتەوە.
سەبەتەی خۆراكی مانگانە پێكهاتووە لە (برنج، شەكر، زەیت، فاسۆلیا، لەتكەنۆك و دۆشاوی تەماتە) بەپێی زانیارییەکان بۆ ئەم مانگە (نیسكی هاڕاو)یش زیادكراوە.
ر. ر
سەبەتەی خۆراكی مانگانە پێكهاتووە لە (برنج، شەكر، زەیت، فاسۆلیا، لەتكەنۆك و دۆشاوی تەماتە) بەپێی زانیارییەکان بۆ ئەم مانگە (نیسكی هاڕاو)یش زیادكراوە.
ر. ر
بیروڕا



