کوردستانی
نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەی کەلار دوو کابینەی بەڕێکرد و تەواو نەبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە مەبەستی تەواوکردنی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەی کەلار ژمارەیەک لە هاوڵاتییان و چالاکوانانی شارەکە کەمپەینێکیان راگەیاندووە داوا دەکەن دەست بکرێتەوە بە کارکردن لە پڕۆژەکەدا و دەڵێن، ئەگەر بەزوترین کات وەڵاممان نەدرێتەوە هەڵویستی دیکەمان دەبێت.
سەبارەت بەو بابەتە شکار عوسمان یەکێک لە رێکخەرانی کەمپەینەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئامانجی ئێمە لە رێکخستنی ئەو کەمپەینە دروستکردنی فشارە لەسەر لایەنە پەیوەندارەکان بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەکە، چونکە لە ئێستادا قەزاکە پێویستی بەو نەخۆشخانەیە هەیە، ئەگەر وەڵاممان نەدرێتەوە رێکاری دیکە دەگرینەبەر".
ئاماژەی بەوەشکرد "راگرتنی کارکردن لە نەخۆشخانەکە بە مەبەستە ئەگەرنا لە ساڵی 2013 تا ئێستا چەندین نەخۆشخانەی ئەهلی لە قەزاکەدا کراونەتەوە هیچ گرفتێکیان بۆ دروست نەکراوە، وتیشی، تەواکردنی نەخۆشخانەکە گرنگییەکی زۆری هەیە چی دیکە پێویست ناکات بۆ حاڵەتە لەناکا و خێراکان نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی بگوازرێتەوە کە لە ئێستادا وادەکرێت".
باسی لەوەشکرد "یەکێک لە لایەنە باشەکانی دیکەی تەواوکردنی نەخۆشخانەکە رەخساندی هەلی کارە بۆ ئەو سەدان خوێندکارەی قەزاکە کە کۆلێژی بزیشکیان تەواوکردووە لە ئێستادا بێکارن، هاوکات جەختیشیکردەوە، بەردەوام دەبن لە کەمپەینەکەیان تا ئەوکاتەی وەزارەتی تەندروستی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دێنە سەرخەت و داواکارییەکانیان جێبەجێدەکەن".
نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەی کەلار لە ساڵی 2013ەوە بەردی بناغەکەی داندراوە، لە 60% کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام چەند ساڵێکە کارکردن تێیدا راگیراوە و پڕۆژەکە بە تەواونەکراوی وازی لێهێندراوە.
ر. ر

بیروڕا