گێتی
دیوار لە نێوان سنوری تورکیا و ئێراندا دروستکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی تورکیا دیوارێکی بە درێژایی 156 کیلۆمەتر لەنێوان سنوری وڵاتەکەی و ئێران دروستکرد.
میدیاکانی تورکیا وێنە و ڤیدیۆی ئەو دیوارەیان بڵاوکردەوە کە حکومەتەکەی ئەنقەرە لەنێوان سنوری تورکیا و ئێران، لە پارێزگای وان دروستیکردووە.
بەرزی دیوارەکە نزیکەی سێ مەترە و درێژییەکەی 156 کیلۆمەترە و بڕیارە دروستکردنی دیوارەکە بەردەوام بێت تا دەگاتە 560 کیلۆمەتر.
ئامانجی حکومەتی تورکیا لەم کارەی ئەوەیە رێگری بکات لە چوونی لێشاوی پەنابەرە ئەفغانییەکان بۆ تورکیا بە ئامانجی گەیشتنە ئەوروپا.
لە ماوەی رابردوودا و دوای درووستبوونی ئاڵۆزییەکانی ئەفغانستان بە هەزاران کەس لە خەڵکی ئەفغانستان لە رێگەی ئێرانەوە خۆیان گەیاندووەتە تورکیا و دەیانەوێت لەوێوە بە رێگەی قاچاخ روو لە ئەوروپا بکەن.
ب.م