راپۆرت

جیهان لە سایەی حوکمی مافیاکاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


جیهان لە سایەی حوکمی مافیاکاندا
مەودا میدیا-

چۆن گروپە مافیاییەکان لە بزوتنەوەی رزگاریخوازییەوە گۆڕدران بۆ تاوانکار؟ چۆن کاری مافیاکان لە ئیتاڵیاوە سەریهەڵدا و دواتر هەموو جیهانی تەنییەوە؟

زیاتر لە 800 ساڵ پێش ئێستا گروپە مافیاییەکان لە ئیتاڵیاوە سەریانهەڵدا، سەرەتا ئەو گروپانە وەکو جوڵانەوەیەکی کۆمەڵایەتی توندڕەو دژی دەسەڵاتی داگیرکاری فەرەنسییەکان دەرکەوتن.

دواتر ناویان لێ نرا مافیا، مافیا کورتکراوەی ناوی ئینگلیزی بزوتنەوەکە بوو، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر بزوتنەوەکە بە شێوەیەکی نهێنی کارەکانی خۆی کرد، پاشان شۆڕشی ئاشکرایان دەستپێکرد.

شۆڕشەکە لە کوشتنی فەرەنسییە داگیرکارەکانەوە دەستی پێکرد، هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە لەو ماوەیەدا تەنها لە دورگەی سەقیلە، زیاتر لە 13 هەزار فەرەنسی بەدەستی مافیا ئیتاڵیەکان کوژراون.

شۆڕشی مافیاکان بەردەوامیی هەبوو، توانیان بەشێکی زۆر لە ناوچەکان لەدەستی فەرەنسا وەربگرنەوە، زۆرێک لە گوند و چیا و دەشتاییەکانیا گرتە دەست، بەرەو شارە گەورەکان کشان.

بەڵام کاتێک گەیشتە ناو قەرەباڵخی شارە گەورەکان و شەقامی رازاوە و باڵەخانەی بەرزیان بینی، ئیتر کارەکەیان گۆڕانکاری بەسەردا هات.

ئەو گروپانەی کە دژی داگیرکاری فەرەنسا دەجەنگان، ئامانجەکەی خۆیان بیرچوویەوە، دەستان بە ڕفاندن و دزین و ئەنجامدانی تاوانی گەورە کرد، لەپێناو دەستخستنی پارەی زیاتر.

 گروپە مافیاکانی ئیتاڵیا، لەماوەیەکی کەمدا بوون بە خاوەنی سەدان کۆمپانیا و ناوەندی بازرگانی، قومارخانە و باڵەخانە و ناوەندی سپیکردنەوەی پارەیان دامەزراند.

دەستیان بە بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر و ناردنە دەرەوەی کرد، کوشتن و تیرۆرکردن و ڕفاندن و هەڕەشەلێکردن بووە بە کاری سەرەکی ئەوان.

دوای ئەوەی مۆسۆلۆنی لە ساڵی 1922 گەیشتە دەسەڵات، هەڵمەتێکی فراوانی دژی مافیاکان بەڕێوەبرد، دژایەتی دەکردن و دەستگیری دەکردن و رێگری لە کارەکانیان دەکرد.

مۆسۆلۆنی مافیاکانی بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر دەسەڵاتەکەی لەقەڵەم دەدا، بەوهۆیەوە زۆرێک لە سەرکردەی گروپە مافیاکانی خستە زیندان.

دوای ئەوە زۆرێک لە ئەندامانی گروپە مافیاییەکان بۆ پاراستنی گیانی خۆیان روویان لە ئەمەریکا کرد، گروپە مافیاکان لە ئەمریکا گەشەیەکی خێرایان کرد و لەوێ دەستیان بە چالاکییەکانیان کرد. 

لە ساڵانێکی کەمدا، گروپە مافیاییەکان بە هەموو جیهاندا بڵاوبوونەوە، زۆرێک لە توێژەرانی بواری کۆمەڵناسی سیاسیی ئاماژە بەوە دەکەن کە لە زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە جۆرێک لە جۆرەکان گروپی مافیایی حوکم دەکەن.

کەمیش نین ئەو کەسانەی کە پێیان وایە ئەوە مافیاکانن کە کۆی سیستمی جیهانیی ئاراستە دەکەن و ئەوەی ئەوان نەیانەوت روونادات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن