ئابووری

وەزیری دارایی: یاسایی چاكسازی دەبێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دارایی: یاسایی چاكسازی دەبێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی
مەودا میدیا-

وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت" یاسای چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەمومان پابەندی بین" و بۆ خانەنشینان دەشڵێت" ئێمە هەمیشە پاڵپشتی ئێوەین".

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێم کوردستان لە سەردانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتیى خانەنشینى تاوتوێی پرۆسەی پێداچونەوەی بە خانەنشینی پلە تایبەتەكانی کرد.

بەپێى راگەیەندراوێکى وەزارەتى دارایى راستەوخۆ سەرپەرشتی دۆسیەی خانەنشینی پلە تایبەتەكان دەكات و دەڵێت "یاسای چاكسازی جیاوازی لەنێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەموومان پابەندی جێبەجێکردنى یاسای چاكسازی بین" دەشڵێت" ئێمە هەمیشە پاڵپشتی ئێوەین، بۆ ئەوەی جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان