تەندروستی

کۆتایی هاوینە، لەبەر شەش هۆکار فریای خواردنی شووتی بکەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆتایی هاوینە، لەبەر شەش هۆکار فریای خواردنی شووتی بکەوە
مەودا میدیا-

شووتی یەکێکە لە میوە هاوینەکان و لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە هاویندا زۆرترین جار بەکاردەهێنێت، بەڵام زۆرێک لەوانەی کە رۆژانەش دەیخۆن بێئاگان لە سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی.

شەش لە گرنگترین سوودەکانی شووتی:

بۆ دڵ و ئێسک:

مادەی لیکۆپن کە لەناو شوتیدا هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان بە بەسوودە، وێڕای ئەوەی کە هۆکارێکی گرنگیشە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی ئێسکەکان.

بۆ دابەزاندنی چەوری جەستە:

هەر پەرداخێک لە ئاوی شوتی هەڵگری 250 میلیگرام سیترۆلینە، بە پێی توێژینەوەکان بەهۆی بوونی ئەو مادەیەوە، بەکارهێنانی ئاوی شوتی پێش چالاکییەکانی جەستە، لێدانی دڵ ڕێکدەخات.

بۆ گورچیلە:

خواردنی شوتی بە شێوازی سرووشتی میزکردن زیاد دەکات و بە پێچەوانەی کافایین و مادە کحولییەکان یارمەتیدەری پاراستنی گورچیلەکان دەبێت.

بۆ تەندرووستی چاو:

شووتی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە بیتاکارۆتین کە لە جەستەدا دەبێتە ڤیتامین A و هەروەها بۆ پاراستنی چاو و ڕێگری لە نەخۆشییەکانی وەک شەوکوێری دەکات.

وزە دەدات بە جەستە:

شووتی هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B کە بۆ زیاترکردنی وزەی جەستە بەسوودە.

بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی رەبۆ بەسوودە:

ئەنتی ئۆکسیدانی نێو ئەم میوەیە تا ڕادەیەکی زۆر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی نەخۆشی رەبۆ بەسوودە، هەروەها مەترسی نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجەی ڕیخۆڵە و پرۆستات بە خواردنی شووتی کەم دەبێتەوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش