ئابووری

لیرەی تورکی هاڕەی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیرەی تورکی هاڕەی کرد
مەودا میدیا-

بەهۆی لێدوانێکی پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیا بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکی، بە جۆرێک بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی دوێنێ چوارشەممە بەرانبەر بە 800 لیرە بوو، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی ئەو لێدوانەوە بووبە 846 لیرە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نۆی ئەیلولی 2021 شەهاب کاڤجیئۆغڵو، پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیا لەلێدوانێکدا باسی لە سیاسەتی داهاتوی دراو و هەڵاوسانی ئابووریی وڵاتەکەی کرد، ئەوەش بووە هۆی دابەزینی سوی بانکی تورکیا و دابەزینی بەهای لیرە بەرانبەر بە دۆلار. 
 
لە سەرەتای حوزەیرانی ئەمساڵیش دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند "داوای لە پارێزگاری بانکی ناوەندی کردووە رێژەی سودی بانکی کەم بکاتەوە چونکە دەبێتە هۆکارێک بۆ پەرەپێدان و بوژانەوەی کەرتی وەبەرهێنان، بەهای لیرە بەئاستێکی پێوانەیی دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر  بە 862 لیرە مامەڵەی پێوەکرا".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan