تەندروستی

بۆ نابێت لەگەڵ ژەمەکاندا ئاو بخۆیینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ نابێت لەگەڵ ژەمەکاندا ئاو بخۆیینەوە
مەودا میدیا-

بە نزیکەیی هەموومان لەگەڵ ژەمەکاندا ئاو دەخۆینەوە، بەبێ ئەوەی بزانین ئەم خووە کاریگەریی لەسەر تەندروستیمان دەبێت و رەنگە هۆکاربێت بۆئەوەی جەستەمان بەباشی سوود لە خواردنەکان وەرنەگرێت.

پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەکەن کە خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمەکاندا کاریگەری لەسەر ترشی گەدە دەبێت، ئەمەش وادەکات هەرسکردنی ژەمەکان لەسەر جەستەت قورس بێت، وێڕای ئەوەی خواردنەوەی ئاو بۆ شێدارکردنەوەی جەستە پێویستە بەڵام نابێت لەگەڵ ژەمەکاندا بخورێتەوە.

ماڵپەڕی زانستی healthline لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە خواردنەوەی ئاو لە کاتی ژەمەکاندا ئەم زیانانەی دەبێت:

یەکەم: خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمەکاندا دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی ناودەم.

دووەم: زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت.

سێیەم: رێگە لە جەستە دەگرێت بتوانێت بەباشی ماددە خۆراکییەکان بمژێت.

چوارەم: دەکرێت ببێتە هۆی دڵەکزێ.

پێنجەم: هۆکارە بۆ زیادبوونی کێشی جەستە.

وێڕای ئەوەی قورسە لەگەڵ ژەمەکاندا ئاو نەخۆینەوە، بەڵام دەتوانرێت لەڕێگەی چەند رێنماییەکەوە خواردنەوەی ئاو لە ژەمەکاندا کەمبکەنەوە، بەم شێوازە:

یەکەم: سی خولەك بەر لە خواردنی ژەمەکان ئاو بخۆرەوە.

دووەم: بەپەلە نان مەخۆ، بۆئەوەی پێویست نەکات ئاوی لەگەڵدا بخۆیتەوە.

سێیەم: ئەو خۆراکانەی دەیانخۆیت بەپێی پێویست بیانجوو.

ر. ر



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد