کوردستانی
چوار کەس بە تۆمەتی دزینی تاوەری کارەبا دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكە ئاسنی بەشێك لە تاوەرەكانی كارەبا لە گەرمیان دەدزرێت، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند کە تۆمەتبارن بە دزینی ئەو تاوەرانە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی ئەیلولی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "چوار كەس بە تۆمەتی دزین و لێكردنەوەی ئاسنی تاوەرەكانی كارەبا دەستگیركران و رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە".
پۆلیسی گەرمیان داوا لە هاوڵاتییان دەكات لەكاتی بینینی هەر حاڵەتێكی دزێو و ناشارستانی زانیاری بدەن بە هێزە ئەمنییەكان بۆ ئەوەی سەرپێچیكاران رادەستی یاسا بكرێت.
س،س

بیروڕا