کوردستانی
دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ کارمەندی کۆمسیۆن هاتووەتەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ کارمەندی کۆمسیۆن هاتووەتەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "ژمارەیەكی زۆر نامە و كۆمێنتمان بۆ دێت لەبارەی ئەو كەسانەی دەبنە كارمەندی رۆژی دەنگدان كە بۆچی تەنها ناوی مامۆستا و فەرمانبەرانی حكومی گەرِاوەتەوە."
ئاماژەی بەوەشکراوە "هەموو لایەك ئاگاداردەكەینەوە كە ناوەكان بە پێی گەرِ (جولە) دەبێت، لە گەرِی یەكەمدا ئەوانەی سەرەوە وەرگیراون و لە چەند رۆژی داهاتوو لەچوارچێوەی گەرِی دووەم و سێیەمدا پەیوەندی بە كەسانی تر دەكرێت كە ناویان لە تیروپشكەكەدا دەرچووە كە خوێندنیان تەواوكردووە (دەرچووی ئامادەیی و زانكۆ) و دانەمەزراون یان ئەوانەی ئێستا لە زانكۆ و پەیمانگەكان قوتابین".
س.س
س.س
بیروڕا



