کوردستانی
هەژماری بانکی بۆ ئەم فەرمانبەرانە دروستدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان داوا لە فەرمانبەرەکانی دەکات، هەژماری بانکی دروستبکەن بۆ مووچە، چونکە ئەم کار ئاسانی دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان.
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان داوا لە فەرمانبەرەکانی دەکات، هەژماری بانکی دروستبکەن بۆ مووچە، چونکە ئەم کار ئاسانی دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئەیلولی 2021 بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، داوای لە فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی کردووە، ھەستن بە کردنەوەی ھەژماری بانکی (حساب مصرفي) لە بانکی کەلار و دواتر ژمارەی ھەژمارەکەیان رادەستی ژمێریاریی مووچە لە دیوانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ کردنەوەی ھەژماری بانکی، تەنھا پێویست دەکات فەرمانبەرەکە کۆپیەکی ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیدا ببات.
س.س
س.س
بیروڕا



