کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە چەند فەرمانێکی دەستگیرکردنی هەبوو بەهۆی فێڵکردنی لە چەند هاوڵاتییەک.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتیەک سکاڵایان لەبنکەی پۆلیسی سەرا تۆمارکرد کە فێڵیانلێکراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانیان تۆمەتبار دەستگیر بکەن".

باسی لەوەشکرد "لەئێستادا تۆمەتبار (س، ع، م) لەدایکبووی 1992 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی مادەی 456 راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، تۆمەتباری ناوبراو پێشینەی تاوانی هەیە و لە ھەریەک لەبنکەکانی (چوارچرا، ئەزمەڕ، سەرچنار، بەختیاری و ئیبراھیم ئەحمەد) سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە".
س.س
س.س
بیروڕا