کوردستانی
بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ناڕەزایەتی کاسبکارانی عەلوەی شاری سلێمانی بەردەوام لە بەرانبەر هاتنی کۆمپانیایەک کە پشکنین ئەنجام دەدات لە عەلوە و بڕێک پارە وەردەگرێت لە جوتیاران، ئەو کۆمپانیایەش بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووە.
عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا کێشەی هاتنی کۆمپانیایەکی پشکنین بۆ عەلوەی سلێمانی چارەسەر نەکراوە، پشکنینەکان بەردەوامی هەیە، بەڵام شێوازی پشکنینەکە گۆڕاوە پشکنین بۆ ئەو بازرگانانە دەکەن کە بار بار دەکەن نووسراوێکیان بۆ دەکەن بۆ دەرچوون لە خاڵی پشکنین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو بڕیارە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دراوە، بەڵام بڕیارەکە تەنها لە عەلوەی شاری سلێمانی جێبەجێ دەکرێت".
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی وتی "ئەم بڕیارە کاریگەری زۆری کردووەتە سەر عەلوەی سلێمانی بازرگانان رووناکەنە عەلوەی سلێمانی، بەڵکو دەچنە عەلوەی ناوچەکانی دیکە".
وتیشی "نیگەرانی ئێمە لەوەدایە ئەنجامی پشکنینەکە نادەنەوە، چونکە بەپێی ئەو پشکنینەبێت هیچ کام لەو بەرهەمانە لە پشکنین دەرناچن و دەبێت لەناوببرێن".
س.س

بیروڕا