کوردستانی

بەڵێندەران چەند داواکارییەک ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڵێندەران چەند داواکارییەک ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکەن
مەودا میدیا-

بە مەبەستی باشکردنی رەوشی بەڵێندەران لە شاری سلێمانی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران چەند داواکارییەک ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

میران کامل، وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران بە rۆژنامەی بازرگانی‌ و پیشەسازیی سلێمانی راگەیاند "کێشەکانی بەڵێندەران لە سەرەتای ساڵی 2014 بەهۆی قەیرانی دارایی‌ و شەڕی داعش بووە هۆی وەستانی پرۆژەکان‌ و مایەپووچ بوونی زیاد لە 85%ی بەڵێندەرانی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد  "لەئێستادا پێویستە حکومەت بەدەنگ پرۆژەکانەوە بێت کە هەمووی بۆ خزمەتگوزاری هاوڵاتییانی کوردستانە وەک وەفایەک بەرانبەر کۆمپانیاکان کە چەند ساڵە داوای قەرەبوویان نەکردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا داواکاری بەڵێندەران لەچوارچێوەی یاسا و رێنمایەکان‌ و چاکسازیەکان حکومەتدا داوا دەکەین، پۆلێنکردنی پرۆژەکان بەپێی جۆرو ڕێژەی تەواوبونی پرۆژەو دانانی ریزبەندیەک بۆ دەستبەکاربوونەوە بەپێی بەرنامەیەک کە هەماهەنگ بین لەوەی زۆرترین پرۆژە دەست بەکاربێت بەپێی بەرنامەیەکی شەفاف‌ و گونجاو، رێکخستنەوەی پرۆژەی لیژنەی پەرەپێدانی ناوچە جیاجیاکان، دەستپێکردنەوەی ئەو پرۆژانەی کە لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆ حکومەتی هەرێم چەند پرۆژەیەک لەشاری سلێمانی دەست بەکاربوون دوای ماوەیەکی کەم وەستێندران".

وتەبێژەکەی بەڵێندەران جەختی لەوەش کردەوە "داوای ئەوەش دەکەین هەموو ئەو پرۆژانەی کە بە فەرمانی حکومەت لەساڵی 2020 کاری کردووەو دوای چوار مانگ وەستێندرا، سەرف کردنی پێشینەکانیان‌و ڕێکخستنەوەیان‌و رێکخستنی تەئمیناتی پرۆژەکان‌ و دانانی بەرنامەیەک بۆ دانەوەی بەچەند قیستێک‌ و رێکخستنی چەکی بەڵێندەران بەپێی بەرواری تەواوکردنی کار و دانانی پارە لە بانکەکاندا و پێدانەوەی بە بەڵێندەران بەپێی بەرنامەیەکی گونجاو مانگانە و بەکارهێنانی ئەو پارەیە بۆ کاری پێدانەوەی قەرز بە حکومەت وەک باجی زەریبە و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاو و کارەبا و لێخۆشبوون لەو باجەی کە بەزەریبە و کاروباری کۆمەڵایەتی دەدرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan