کوردستانی

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مەریكا لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كونسوڵخانه‌ی ئه‌مەریكا لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مەریكا له‌ شاری هەولێر ئیدانەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەکات، ئاماژە بەوەدەکات پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

لە راگەیەندراوەکەی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مەریكا هاتووە "بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عیراق".

ئاماژە بەوەشکراوە  "پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بە پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری".

ئەمەش لەکاتێکدایە، درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری هەولێر، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
  
س.س
Qaiwan
Qaiwan