کوردستانی
وەزارەتی کارەبا کاتی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەئێستادا رۆژانە بە تێکڕایی نزیکەی 18 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوبەشان، ئاماژە بەوەشدەکات خواست لەسەر کارەبا 500 مێگاوات کەمی کردووە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەئێستادا رۆژانە بە تێکڕایی نزیکەی 18 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوبەشان، ئاماژە بەوەشدەکات خواست لەسەر کارەبا 500 مێگاوات کەمی کردووە.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا 3700 مێگاواتە و خواست لەسەر کارەبا لە 5000 بۆ 4500 مێگاوات دابەزیوە، واتە هێشتا خواست نزیکەی 800 مێگاوات زیاترە لەو بڕە کارەبایەی بەرهەمدەهێنرێت."
وەزارەت کارەبا لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە "لەئێستادا رۆژانە بە تێکڕایی نزیکەی 18 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوبەشان".
س.س
س.س
بیروڕا



