کوردستانی

راپەڕین؛ دوو کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


راپەڕین؛ دوو کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوو کەسیان بەتۆمەتی دزیکردن لە فرۆشگاکانی ناو پارکی قەڵادزێ دەستگیرکران.  

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئەیلولی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "پاش ئاگادارکردنەوەیان، هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر دوو کەسیان دەستگیرکرد کە لەفرۆشگاکانی ناو پارکی قەڵادزێ هەستاون بەدزیکردن و دواتر پەڕاوەکەیان رەوانەی نوسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پشدەر کراوە و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە".

ئەوەشی خستووتەڕوو "لەئێستدا ئەو دوو تۆمەتبارە بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 446 راگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامه".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan