کوردستانی
ئێران لەبارەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوایەک لە کازمی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە و داوای چەککردن و دەرکردنی بەپەلەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لێکردووە کە بارەگاکانیان لەهەرێمی کوردستانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئەیلولی 2021 عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند "زیادبوونی جموجۆڵی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان جێگەی نیگەرانییە و ئەم جموجۆڵانە تێکدەری ئاسایشی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵاتە و پێویستە ئەو گرووپانە بەزووترین کات چەک بکرێن و بەپەلە لە عیراق دەربکرێن".
پێشتر فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران رایگەیاندبوو، ئەوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستانیان لە چالاکی حزبەکانی رۆژهەڵات ئاگادارکردووەتەوە و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنەکەکانی ئەو حزبانەشیکرد.
ر. ر

بیروڕا