کوردستانی
خەلەکان؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدایا-
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر رێگەی دوکان- خەلەکان سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئەیلولی 2021 مفەوەز بڕیار مەولود، لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی خەلەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تەکسی کرۆلا و بارهەڵگرێک لەسەر رێگەی دوکان- خەلەکان روویدا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرجەم قوربانییەکانی رووداوەکە یەک خێزان بوون و ژن و پیاوەکە و یەکێک لە منداڵەکان گیانیان لەدەستداوە سێ منداڵی دیکەشیان برینداربوون".
شارەزایانی بواری هاتوچۆ هۆکاری زۆربوونی رووداوەکانی هاتوچۆ دەگێڕنەوە بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان.
ر. ر

بیروڕا