کوردستانی

هەپەگە کوژرانی نۆ سەربازی سوپای تورکیای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە کوژرانی نۆ سەربازی سوپای تورکیای راگەیاند
مەودا میدیا-

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، هێزەکانیان لەناوچەکانی ئاڤاشین و مەتینا لە چەند رۆژی رابردوودا رووبەڕووی ژمارەیەک هێرشی سوپای تورکیا بوونەتەوە و لەئەنجامدا نۆ سەربازی تورکیا کوژراون.

لە راگەیەندراوێکدا هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماژەی بەوەکرد "رۆژی 11ی ئەم مانگە هێزەکانیان لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لە دژی سوپای تورکیا لە یەکێک لە سەنگەرەکانی سوپای تورکیادا کە شەش سەربازی تێدابووە چوار سەربازیان کوژراوەن لە لایەن هێزەکانی یەژارستارەوە، ئەم چالاکییەی هەپەگە وەک وەڵامێک بووە بۆ ئەو گازە کیمیاییەی سوپای تورکیا لە دژی گەریلا بەکاریهێناوە". 

ئەوەش خراوەتەڕوو  "لە دەوربەری گردی كوردینەش هێزەکانیان هێرشیانکردووەتە سەر یەکەیەکی سوپای تورکیا و پێنج سەرباز کوژراون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون، هەروەها سوپای تورکیا بە هەلیكۆپتەر كوژراوەكانی خۆیان گواستووتەوە".

راشیگەیاندووە، لە هەرێمی ئاڤاشین لە مەیدانی بەرخودانی وەرخەلێ سوپای تورکیا ویستویانە پێشرەوی بكەن، بەڵام لە مەودایەكی كورتدا هێزەکانیان وەڵامیان داونەتەوە و  ناچاربوون پاشەكشە بكەن.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan