کوردستانی

وتەبێژی هاوپەیمانان: لە تێکشکاندنی ئەو درۆنانەی هێرشیان کردە سەر هەولێر سەرکەوتووبووین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی هاوپەیمانان: لە تێکشکاندنی ئەو درۆنانەی هێرشیان کردە سەر هەولێر سەرکەوتووبووین
مەودا میدیا-

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەو درۆنانەی شەوی رابردوو هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، سەرکەوتوبوون لە تێکشکاندنی درۆنەکاندا.

ئەمڕۆ یەكشەممە وەین ماراتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە کەناڵی رووداوی راگەیاند "هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر، درێژەپێدەری هێرشەکانی پێشتر بووە و  هێرشەکە لەلایەن گروپی میلیشیای نایاسایی ئەنجامدراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "كە سیستەمی بەرگرییان هەوڵیداوە بەر لە هێرشەکە بگرێت و سەرکەوتوبووین لە تێکشکاندنی درۆنەکاندا".

لە لایەکی دیکەوە لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ژوری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق بە رووداوی راگەیاند "هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر رەتکراوەیە و سەرکۆنەکراون، لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەش دەستیپێکردوەو لیژنەی بۆ پێکهێندراوە و هێشتا زوە بزانین هێرشەکە لە کوێوە ئەنجامدراوە".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan