کوردستانی
چوارکەس بەتۆمەتێکی جیاواز دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە سنوری ناحیەی سیتەک چوار هاوڵاتییان بە تۆمەتی بیرلێدان دەستگیرکردووە، دەستیشگیراوە بەسەر سێ ئامێری بیرلێداندا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە سنوری ناحیەی سیتەک چوار هاوڵاتییان بە تۆمەتی بیرلێدان دەستگیرکردووە، دەستیشگیراوە بەسەر سێ ئامێری بیرلێداندا.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنوری گوندەکانی ( نۆدێ ، کانی سارد و گەڕەدێ )ی سەر بەناحیەی سیتەك مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ توانیانچوار هاوڵاتی بە تۆمەتی بیرلێدان دەستگیر بکەن ، هاوکات دەستگیرا بەسەر سێ ئامێری بیرهەڵکەندن ".
پۆلیسی دارستانی سلێمانی باسی لەوەشکردووە "دواتر لە لایەن بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کرایەوە و رادەستی دادوەر کرا بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی ".
ر. ر
بیروڕا



