کوردستانی
سبەینێ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات و بڕیارێکیش درا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سەبەینێ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدات و جەگە لە پۆلی هەشت و نۆی بنەڕەتی قۆناغەکانی دیکە پێوستیان بە پێداچوونەوەی وانەکانی ساڵی پاردا نییە.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سەبەینێ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدات و جەگە لە پۆلی هەشت و نۆی بنەڕەتی قۆناغەکانی دیکە پێوستیان بە پێداچوونەوەی وانەکانی ساڵی پاردا نییە.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەرى گشتی پەروەردەى سلێمانى راگەیاند "بۆ ئەمساڵی خوێندن کە سبەنێی 14ی ئەیلول یەکەمین رۆژی دەستپێکی خوێندن دەبێت، لەسەر بڕیاری وەزارەتی پەروەردە قۆناغەکانی 1 تا 7 بنەڕەتی پێداچونەوە بە وانەکانی ساڵی رابردوودا ناکەن و راستەوخۆ وانەکانی ساڵی نوێ دەخوێنن".
ئەوەشی خستەڕوو "هەروەها خوێندکارانی پۆلی 10 و 12ی ئامادەییش بەهەمان شێوە پێداچونەوە بە وانەکانی ساڵی رابردودا ناکەن، ئەوەی پێداچوونەوەدەکات تەنها پۆلی هەشت و نۆی بنەڕەتییە".
ئەوەشی خستەڕوو "هەروەها خوێندکارانی پۆلی 10 و 12ی ئامادەییش بەهەمان شێوە پێداچونەوە بە وانەکانی ساڵی رابردودا ناکەن، ئەوەی پێداچوونەوەدەکات تەنها پۆلی هەشت و نۆی بنەڕەتییە".
بڕیارە سەبینێ پڕۆسەی خوێندنی ساڵی 2021-2022 لە ناو هۆڵەکانی خوێندنگە و قوتابخانەکان دەستپێبکاتەوە بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



