کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە چەند رێنماییەکی خۆپارێزی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت دەستپێکی خوێندن لە خوێندنگەکان چەند رێکارێکی نوێی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەکان دەرکرد و رایگەیاند، ماسک بەستن بۆ ستافی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ناچارییە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئەیلولی2021 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە کە تێیدا هەشت رێکاری نوێی خۆپارێزی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەکانی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکوک- بەشی خوێندنی کوردی) کردووە و داوا دەکات وەکخۆیان جێبەجێ بکرێن.
لە یەکێک لە خاڵەکاندا ئاماژە بەوەکراوە "ماسک بەستن بۆ ستافی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ناچارییە و لە حاڵەتی هەر سەرپێچییەک دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا بۆ گرتنەبەری رێکاری کارگێڕی پێویست".
ر. ر
بیروڕا