کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ ئەم شۆفێرانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ ئەم شۆفێرانە
مەودا میدیا-

بڕیاری لێدانی لۆگۆی تەکسی بۆ مەبەستی رێکخستنەوەی کاری تەکسییە لە هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم یەکی 11ی وەک دوا وادە دیارییکردووە بۆ شۆفێرانی تەکسی کە دەبێت پێش ئەو وادەیە کاری لێدانی لۆگۆکانیان تەواوکردبێت، بە پێچەوانەوە توشی سزای یاسایی دەبنەوە.

کاری لێدانی لۆگۆی تەکسی بەخاوی دەڕوات و شۆفێرانی تەکسی وەک پێویست ناچن بەدەم بڕیارەکەوە لەو بارەیەوە سەڵاح جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دەبێت شۆفێرانی تەکسی پێش ئەو وادەیەی کە دیاریکراوە کاری لۆگۆ لێدان تەواوبکەن و ئەگەر تا پێش ئەو وادەیە کارەکانیان تەوا نەکەن تووشی سزای غەرامە و دەستبەسەرداگرتنی تەکسییەکانیان دەبنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە شۆفێرانی تەکسی هەرچی زووە کارەکانیان تەوابکەن بۆ ئەوەی تووشی غەرامە نەبنەوە کە تائێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڕەکەی دیاری نەکراوە، وتیشی، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دووبارە درێژکردنەوەی ئەو وادەیەی بۆیان دیاریکراوە".

ئەوە لە کاتێکدایە یەکی ئابی 2021 وەک کۆتا وادە دیاریکرابوو بۆ لێدانی لۆگۆی تەکسی، بەڵام ماوەکەی بۆ یەکی 11 درێژکرایەوە و دیارنییە جارێکی دیکە ئەو وادەیە درێژدەکرێتەوە یان نا.

ر. ر




Qaiwan
Qaiwan