کوردستانی
شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لەم ناوچانەدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دەستەی کەشناسیی عیراق رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە عیراق دەکات، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی سلێمانی دەڵێت "مەرجنییە سلێمانی و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ئەگەر روو لە هەرمیش بکات کاریگەرییەکەی کەمدەبێت".

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە دەستەى کەشناسیى عیراق ئاماژەى بەوەکرد، شەپۆلێکی خۆڵبارین لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە روو لە ناوچەکانی عیراق دەکات و پلەکانی گەرماش زیاتر بەرزدەبنەوە.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "عیراق دەکەوێتە ژێر کاریگەری بای رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوا، زۆر جار ئەو بایەش خۆڵی بەشێک لە بیابانەکانی رۆژئاوا لەگەڵ خۆی دەهێنێت و دەبێتە هۆی خۆڵبارین لە ناوچەکانی عیراق، بەڵام کاریگەرییەکی کەمتری لەسەر هەرێمی کوردستان بەگشتی دەبێت".
ئاماژەی بەوەشكرد "ئێمە رۆژانە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لەکاتی بوونی با و خۆڵبارین ئاماژەی پێدەدەین، ئەمڕۆش بەڕێژەیەکی زۆر کەم کەشوهەوای شاری سلێمانی نا روونە، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشبینییەک نییە بۆ خۆڵبارینی چڕ لە رۆژانی داهاتوودا".
ر. ر

بیروڕا