کوردستانی

چەند بڕیار و راسپاردەیەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند بڕیار و راسپاردەیەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە دەرچوو
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کۆکردنەوەی داهات و چاپکردنی پسووڵەی کارەبا لەکاتی خۆیدابێت لە پێناو دابینکردنی کارەبایەکی باشتر و دادپەروەر.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی راوێژکاریی ئەنجامدا و تێیدا ژمارەیەک بڕیار و راسپاردەی دەرکرد لەوانە، کۆکردنەوەی داهات و چاپکردنی پسووڵەی کارەبا لەکاتی خۆیدابێت لە پێناو دابینکردنی کارەبایەکی باشتر و دادپەروەر.

هاوکات  هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە، کاراکردنی بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی هاوبەشانی کارەبا لە کاتی بوونی هەر گرفتێکدا لە پێوەری زیرەک، کە لەکاتی زیاد بەکارهێنانی کارەبا کە تووشی گرفت دەبن و خێراترکردنی بەستنی پێوەری زیرەک کە پڕۆژەیەکی سەرکەوتووە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کارەبا باسی لە هەموارکردنەوەی رێنماییەکانی پێدانی کارەبا کردووە و هەروەها کارپێکردن و بەستنەوەی سیستمی کارەبای وزە نوێیەکان بۆ ناو تۆری کارەبای هەرێمی تاوتوێکردووە.

ر. ر



Qaiwan
Qaiwan