کوردستانی
بەڤیدیۆ... ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتییەک دەدات و هەڵدێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بەئوتۆمبێل لەھاوڵاتییەکی دابوو و دواتر ھەڵاتبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بەئوتۆمبێل لەھاوڵاتییەکی دابوو و دواتر ھەڵاتبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنداراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئەوەی لە رووداوێکدا ئۆتۆمبێلێک لە ھاوڵاتییەک دەدات و بەبرینداری بەجێی دەھێڵێت و دواتر شۆفێرەکە ھەڵدێت".
ئەوەشێ خستووتەڕوو "مەفرەزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکانی دیکە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ھاوڵاتییەکەیان گەیاندە نەخۆشخانە، دواتر هاوڵاتی (س، ق، ح) سکاڵای لەسەر شۆفێرەکە تۆمارکرد و دوای بینینەوەی کامێراکانی چاودێری و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت".
باسی لەوەشکردووە "لەئێستادا تۆمەتبار ( ب، أ، ف ) لەدایکبووی 1987بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
https://www.facebook.com/SulaymanyaPolice/videos/1036831027149831/
ر. ر
بیروڕا



