کوردستانی

بودجەیەک بۆ دابینکردنی ئاو بۆ یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی تەرخانکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بودجەیەک بۆ دابینکردنی ئاو بۆ یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی تەرخانکرا
مەودا میدیا-

وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی دەردەبڕێت بە دابینکردنی بودجەی راکێشانی ئاو بۆ گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئەیلولی 2021 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا بۆ پاریزگاری سلێمانی رایگەیاندووە "رازین بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردنی راکێشانی بۆری ئاو بۆ جیاکەرەوەکانی 39 یەکانی نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی لە گەڕەکی راپەڕین".

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "بە گوژمەی 406 ملیۆن و 240 هەزار و 500 دینار بە کۆدی 21-3300006 بەپێی رێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2016ـی وەزارەتی پلاندانان رێنماییەکان جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومەییەکان".

ر. ر
 

Qaiwan
Qaiwan