کوردستانی
بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان درا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا رێگە بە هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد نابێت ئۆتۆمبێلەکان جامیان رەش بێت و چەکیان پێبێت،
ئومێد محەمەد، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئەیلولی 2021 لەگەڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆبوونەوەی داواکاری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانمان پێ گەیاند، ئەویش داواکارییەکەی ئێمە گەیاندە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد "قوباد تاڵەبانی دواکاری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی جێبەجێ کرد و بڕیاریدا رێگە بە هاتوچۆکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بدرێن بە مەرجێک جامەکانیان رەش نەبێت و چەکیان پێ نەبێت".
نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سلێمانی وتی "ئەم بڕیارە هۆکارێک دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ئەو ئۆتۆمبێلانە، چونکە پێشتر نرخەکانیان دابەزیبوو".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک پێش ئێستا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و چەکی بێ مۆڵەت، سزادانی ئەو کەسانەی کە ئەم جۆرە ئۆتۆمبێل و چەکە بەکاردەهێنن.
س.س

بیروڕا