کوردستانی

ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران شۆفێرانی بارهەڵگر لە كرانەوەی رێگەی كەمەربەندی پیشەسازی ئاگادار دەكاتەوە، كە پێشووتر لەبەر مەترسی رۆچوون هاتوچۆ پێیدا قەدەغە بوو.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئاگاداری شوفێران و به تایبەتی شوفێرتنی بارهەڵگر دەکاتەوە، ئەمرۆ دووشەممە 13ی ئەیلولی 2021 کاتژمێر 4:00ی ئیوارە دوای نەمانی مەترسی rۆچوونی زەوی له سه‌ر رێگەی کەمەربەندی (پیشەسازی)، ئەم رێگەیە بەرووی هاتوچۆی شۆفیران کرایەوە.

جێگای ئاماژەیە، لە رۆژی پێنجشەممە 22ی تەمووزی 2021وە رێگەی کەمەربەندی پیشەسازی بۆ هەڵگرتنی مەترسی رۆچونی زەوی داخراو شۆفێران لە جیاتی رێگەی کەمەربەندی شەقامی کاوەیان بۆ هاتوچۆکردن بەکاردەهێنا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan