کوردستانی

منداڵێکی تەمەن یەک ساڵان خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێکی تەمەن یەک ساڵان خنکا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێک لە رووباری سیروان لە قەزای کەلار خنکا، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئەیلولی 2021 منداڵێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی خنکان بەئاو گیانی لەدەستدابوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەوتەی کەسوکاری کە دانیشتووی کەلاری نوێی قەزای کەلارن ئێوارەی ئەمڕۆ بەمەبەستی گەشتکردن چوونەتە سەر روباری سیروان منداڵەکەیان کە تەمەنی یەک ساڵ و دوو مانگە بەناوی (مەتین زمناکۆ ئەنوەر) کەوتووەتە نێو گۆمێکی ئاوەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".

 وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan