کوردستانی
کۆڵبەرێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لەکاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری ئەم شارە بە تەقەی راستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لەکاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری ئەم شارە بە تەقەی راستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 12ی ئەیلولی 2021 کۆڵبەرێک بە ناوی "رەسووڵ کەریمی" تەمەن 32 ساڵە و خەڵکی بانە، لەکاتی کۆڵبەری لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر سنووری بانە بە دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، رەسووڵ کەریمی لە سنووری "کوندەسوو"ی بانە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیرانەوە تەقەی لێکراوە، تەرمی ئەم کۆڵبەرە لاوە ئەمرۆ دووشەممە 13ی ئەیلولی 2021 بە خاک سپێردرا.
س.س
س.س
بیروڕا



