کوردستانی
پارێزگاری هەولێر چەند خاڵێک بۆ شێوازی بانگەشەی هەڵبژاردن دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبووه‌وه و چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی شێوازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ركرد.
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبووه‌وه و چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی شێوازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ركرد.
له‌مباره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند "له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به شێوازێكى شارستانى و سه‌رده‌مییانه له شاره‌كه‌مان و فه‌راهه‌مكردن و ده‌سته‌به‌ركردنى ئازادى بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌بێ جیاوازى و پارێزگاریكردن له كاندیدان و پاراستنى ئارامى و پاك راگرتنى شار و به‌ڕێوه‌چوونى ماوه‌ى دیاریكراوى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ركه‌وتوویى و به‌رگریكردن له ناو و ناوبانگى هه‌ولێرى پایته‌خت كه هه‌میشه له هه‌موو روویێكه‌وه پێشه‌نگ بووه، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبووینه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواى خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند بڕیارێك، نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕه‌زامه‌ندى و پابه‌ندبوونى ته‌واوى خۆیان به‌سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان نیشان دا كه به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌بێت:-
یه‌ك/ نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێڵ له شه‌قامه گشتییه‌كان بكرێت كه ببێته هۆى دروستكردنى ئاسته‌نگ له ڕێگاى هاتووچۆى هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها نابێت ئامێرى بێزاركه‌ر به‌كار بهێنرێت كه ببێته هۆى ناڕه‌حه‌تى هاوڵاتییان.
دوو/ نابێت وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان له‌و شوێنانه‌ى كه رێگه دراوه، به ماده‌ی لێكده‌ر وه‌ك (له‌زگه یان غه‌ڕه) لێ بدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵبواسرێ یان له‌سه‌ر ستاند له شوێنیك دابنرێت كه رێگە نه‌گرێت.
سێ/ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له چوارڕیان و ترافیكلایته‌كان وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان لێ بدرێت.
چوار/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وێنه و پۆسته‌رى كاندیدان له فه‌رمانگه حكومییه‌كان، نه‌خۆشخانه، قوتابخانه‌كان، هتد .. بدرێت.
پێنج/ به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پۆسته‌ر و دروشمه‌كانى تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك مزگه‌وت، كلێساكان، شوێنه پیرۆزه ئایینیه‌كان و هتد.. هه‌ڵبواسرێت.
شه‌ش/ به‌كارنه‌هێنانى پاڕك و باخچه گشتییه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن.
حه‌وت/ به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وێنه و تابلۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له قه‌دى داره‌كان و دوورگه ناوه‌ندییه‌كان دابنرێت، نابێت وێنه و دروشم له دارى باخچه و پاڕكه‌كان بدرێت.
هه‌شت/ له كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا نابێت ئۆتۆمبێڵى میرى و حكومى به‌كار بهێنرێت.
نۆ/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه پێدارو نییه ڕسته‌ى ئاڵاى لایه‌نه سیاسییه‌كان به ستوونى رۆناككه‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان هه‌ڵبواسرێت.
ده/ له هه‌ره حاڵه‌تێكى سه‌رپێچى پاش دیكۆمێنتكردن، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن پێبژاردن بۆ كاندیدان و لایه‌نه‌كان ده‌كرێت.
یازده/ له ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ژوورى عه‌مه‌لیات له پارێزگاى هه‌ولێر به به‌شدارى نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت له ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان تا كۆتایى هاتنى پڕۆسه‌كه، هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت ئاگادارى ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندار چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
دوازده/ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى به مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژرادن له پێناو پاراستنى ئاسایشى شاره‌كه‌مان و گربوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى لێژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر وه‌ربگیرێت.
س.س
س.س
بیروڕا



