کوردستانی

چەند ئۆتۆمبێلێک بۆ تەندروستیی هەڵەبجە دابینکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند ئۆتۆمبێلێک بۆ تەندروستیی هەڵەبجە دابینکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم  چوار ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دابینکرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر دابینکردنی چوار ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە کە بریتیە لە، (دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن/ ئەمبوڵانس)
(دوو ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری/ پیکاب)".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەی شەهید".

س.س
Qaiwan
Qaiwan