کوردستانی
رێنماییە تەندروستییەکان بۆ خوێندنی ئەمساڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی چەند رێنماییەکی لەسەر دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت وەرگرتنی ڤاکسین و بەکارهێنانی دەستکێش و دەمامک لەلایەن مامۆستایان و خوێندکاران بەهەند وەردەگیرێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی چەند رێنماییەکی لەسەر دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن بڵاوکردەوە، رێنماییەکانیش ئەم چەند خاڵەی خوارەوەیە:

1- بەهەند وەرگرتنی ڤاکسین و بەکارهێنانی لەلایەن سەرجەم مامۆستایان و ستافی خوێندنگاکانەوە.
2- بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی دەمامک لەلایەن خوێندکارانەوە.
3- دوورکەوتنەوەی خوێندکاران لە قەرەباڵغی و رەوچاوکردنی ماوەی دوری خوێندکاران لە پۆلەکاندا.
4- گرنگیدان بە دەستشتن و بەکارهێنانی پاککەرەوە (التعقیم).
5- رەچاوکردنی دووری نێوان خوێندکاران لایەنی کەم یەک مەتر بێت.
6- ئەنجامدانی پشکنین بۆ خوێندکاران و پێدانی ڕێنمایی بە دایک و باوکان و بە نەناردنەوەی خوێندکار لەکاتی بونی هەر نیشانەیەکی ئەنفلۆنزا.
7- جەخت کردنەوە لەسەر بوونی هەوا گۆڕکێ لە پۆلەکاندا.
8- لەلایەن مامۆستایانەوە چاودێری تەواو بەردەوامی خوێندکاران بکرێت لە زوو دەستنیشانکردن و جیاکردنەوەی ئەو خوێنکارانەی گومانیان لێدەکرێت، بنێردرێن بۆ پشکنین.
9- پاکڕاگرتنی خوێندنگاکان بە گشتی و بەتایبەت پول و هۆڵەکان.
10- پێویستە هەر مامۆستایەک یان ستافی خوێندنگە نیشانەکانی کۆرۆنایان هەبوو بە زووترین کات پشکنین ئەنجام بدەن و تێکەڵاوی کەس نەبن و خۆیان کەرەنتین بکەن لەماڵەوە.
11- لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێک مامۆستایان و بەڕێوبەرانی خوێندنگاکان دەتوانن دایک و باوک یان ئەو ناوەندە تەندروستییانە یان تەندروستیی خوێندنگەکان ئاگادارکەنەوە کە پشکنینی کۆرۆنایان تێدا ئەنجام دەدرێت.
12- چاودێری وردی خواردنی خوێندنگاکان بکرێت و ڕێنماییەکانی تەندروستی تێدا پەیڕەوبکرێت بە بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی دەمامک لەلایەن ئەو کەسەی بەشی خوردنگاکە بەڕێوە دەبات.
س.س
س.س
بیروڕا