کوردستانی

هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێندرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار جەخت لە دۆزینەوە ی هەلی کار دەکات  لە تەواوی کەرتە گەشتیارییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی راسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی رێژەی لە 30% لە تەواوی کەرتە گەشتیارییەکان. 

ئەمەل جەلال, سەرۆکی دەستە گشتیی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگە و ئامادەییە پیشەییەکان و بە تایبەت دەرچوانی بەشەکانی گەشتوگوزار بەبێ جیاوازی رەگەز". 

ئاشکراشیکرد "هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان ڕاسپێردراون بۆ بەدواداچوون لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە لەکاتی پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەت مەرجی 30% جێبەبێبکرێت".

سەرۆکی دەستە گشتیی گەشتوگوزار ئەوەشی خستەڕوو "جێگەی دەستخۆشییە لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر ئامادەکاری تەواوی بۆ بڕیارەکە کردووە و خولی تایبەتی بۆ پێگەیاندنی کادری ئەکادیمی گەشتوگوزار کردووەتەوە لە بوارە جیاوازەکاندا، هاوکات سوپاسی کەرتی تایبەتیکرد کە هاوکار و هەماهەنگن بۆ جێبەبێکردنی ئەم بڕیارە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan