کوردستانی

ژنێک بە تۆمەتی دزینی زێڕ دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک بە تۆمەتی دزینی زێڕ دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی لە رەگەزی مێ راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی چەند جارێک زێڕی دزیوە لە چەند ماڵێک.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن ھاوڵاتییەکەوە کە لەماڵەکەی خۆیدا بێھۆشکراوە و دواتر ئاڵتونەکانی دزراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبارێک بەناوی (ج، خ، ت) لەدایکبووی 1970 دەستگیر بکەن و لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە چەند جارێک و لە چەند ماڵێکدا زێڕی دزیبوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتباری ناوبراو بەناوی یارمەتیدان و ھاوکارییەوە خۆی لەو ئافرەتانە نزیککردووەتەوە کە بە تەنھا ژیاون، دواتر خاوەن ماڵەکەی بێھۆشکردووە و زێڕەکانیانی دزیون، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 433 راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە