کوردستانی

ئیدارەیەکی سەربەخۆی دیکە لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیدارەیەکی سەربەخۆی دیکە لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قەزای سۆران وەک ئیدارەی سەربەخۆی راگەیەندرا کە پێکدێت لە قەزاکانى سۆران، چۆمان، رواندز، مێرگەسۆر، هەر چوار قەزاکەش (13) ناحیە لەخۆ دەگرن.

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێـمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئەیلولی 2021  قەزای سۆران وەک ئیدارەی سەربەخۆی راگەیەندرا.

لە مەراسیمەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگورد نەجیب عوسمان قائیمی ئێستای سۆرانی وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆارن دیاریکرد.

جێگای ئاماژەیە، ئیدارەی سۆران پێکدێت لە، قەزاکانى سۆران، چۆمان، رواندز، مێرگەسۆر، هەر چوار قەزاکەش (13) ناحیە لەخۆ دەگرن، هەروەها ژمارەى دانیشتوانى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران نزیکەى (350) هەزار کەسە، رووبەرەکەشى پێنج هەزار و (473) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan