کوردستانی
پارتی داوای چی لە لایەنە کوردییەکان دەکات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە، ئاماژەی بەوەشکرد ئێمە وەکو کورد بە تایبەت لە ناوچە دابڕێندراوەکان دەبێت کار لەسەر ئەوە بکەین زۆرترین کاندیدمان هەبێت لە بەغدا.
هیوا تاهیر عەباس، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دووی پارێزگای سەڵاحەدین بە مەودا میدیای راگەیاند "هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق زۆر گرنگە، چونکە ئێستا شێوازی بازنەییە واتە هەموو کاندیدێک دەتوانێت قورسایی و کارکردنی خۆی ئاشکرا بکات لە بازنەکەی خۆیدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وەکو کورد بە تایبەت لە ناوچە دابڕێندراوەکان دەبێت کار لەسەر ئەوە بکەین زۆرترین کاندیدمان هەبێت لە بەغدا، بۆ ئەوەی بەرگریی بکات لە مافی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکاندا".
ئەو کاندیدەی پارتی ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە کورد یەک دەنگبێت، چونکە کورد دوژمنی زۆرە ئەگەر یەک دەنگ نەبێت زیانی بەردەکەوێت، ئێستا کاندیدی باشمان هەیە کە دەتوانن داکۆکی بکەن لە مافی ناوچە دابڕاوەکان".
بڕیارە لە 10ی 10ی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت، لەئێستاشدا لایەنە سیاسییەکان دەستیانکردووە بە بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش بەشێکی زۆری ئامادەکارییەکانی کردووە.
س.س

بیروڕا